ئابوورى نوێنه‌رایه‌تى: یاساى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كارى وه‌به‌رهێنان ڕێكده‌خات

ناوخۆ
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ئابوورى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌،یاساى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌،كارى ده‌سته‌كانى وه‌به‌رهێنان ڕێكده‌خات،ئاماژه‌یشى دا گه‌نده‌ڵى دارایی وكارگێڕى پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنانى له‌وڵاتدا په‌كخست.
    په‌رله‌مانتار عه‌بدوڵلا خڕبیت ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع):ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌توانا ئابوورییه‌كانى،به‌ڵام حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان ته‌نها پشت به‌تاكه‌ داهاته‌ به‌ستبوو،ئه‌ویش نه‌وته‌"،وتیشى"حكومه‌تى ئێستا دركى به‌وه‌ ناوه‌ عێراق خاوه‌ن سامانێكى زۆره‌ وده‌بێت سوودى لێوه‌ربگرێت".
    ڕایشیگه‌یاند"وه‌به‌رهێنان یه‌كێكه‌ له‌و سامانه‌ى كه‌ده‌توانرێت سوودى لێببیرنێت بۆ بوژانه‌وه‌ى ڕه‌وشى وڵات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى بڵاوبۆته‌وه‌ پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنانى له‌وڵاتدا په‌كخست".
    ئاماژه‌یشى دا"یاساى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كارى ده‌سته‌كانى وبه‌رهێنان له‌پارێزگاكانى ڕێكده‌خات". 
    پێشووتریش لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌"له‌ قۆناغى داهاتوودا چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ ئه‌نجامده‌درێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وله‌ناوبردنى سه‌ربارى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كان،ئاماژه‌یشى دا"چاكسازى زۆر به‌رپاده‌كرێت له‌كاتى كاراكردنه‌وه‌ وخێراكردنى یاساكان ،كه‌وا ڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ونه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى".