ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ڕێنمایی ده‌دات به‌پێكهێنانى فه‌رمانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته‌كان بۆ گه‌مارۆدانى گه‌نده‌ڵى

ناوخۆ
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدی

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ڕێنمایی دا به‌پێكهێنانى فه‌رمانگه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌گرێبه‌سته‌ واژۆكراوه‌كان،بۆ گه‌مارۆدانى گه‌نده‌ڵى ولێپرسینه‌وه‌كردن له‌كاتى هه‌بوونى هه‌ر گرفتێكى یاسایی،هه‌روه‌ها جه‌ختیشى كرده‌وه‌ هه‌ندێك له‌سكاڵاكان پێویستیان به‌فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى ڕاسته‌خۆیه‌ دژى كه‌سه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌هه‌ڵهاتنیان.
    سه‌باح تڵوبى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ندێك له‌سكاڵاكان پێویستییان به‌فه‌رمانى ڕاسته‌وخۆى ده‌ستگیركردنه‌ به‌هۆى سه‌لماندنى به‌پێى به‌ڵگه‌ به‌راییه‌كان،بۆیه‌ باشتر وایه‌ ده‌ستبه‌جێ كاره‌كه‌ سڕبكرێته‌وه‌ وكه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت بۆ ڕێگاگرتن له‌هه‌ڵهاتنى،وهه‌روه‌ها هه‌موو بڕیاره‌كانیشى ڕابگیرێت".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"پێویسته‌ لیژنه‌یه‌ك یاخود فه‌رمانگه‌یه‌ك دروست بكرێت تایبه‌ت بیت به‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌گرێبه‌سته‌كان،به‌شێوازێك هه‌مووى له‌ڕێگایه‌وه‌ فلته‌ر بكرێت،له‌ئه‌نجامیشدا خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌مووان له‌كاتى هه‌بوونى گرفتى یاسایی له‌گرێبه‌ستێكدا،وده‌توانین له‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ ڕاوى ژماره‌یه‌كى دیاریكراو بنێن".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌روو"ڕێره‌وى ده‌ركردنى بڕیاره‌كانى دژى گه‌نده‌ڵكاران زۆر خاوه‌،وله‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى هه‌زاره‌ها دۆسییه‌ى گه‌نده‌ڵى ناگونجێت،بۆیه‌ داوا له‌دادگا ده‌كه‌ین لایه‌نێكى توند بێت له‌میان ده‌ركردنى بڕیاره‌كان دژى گه‌نده‌ڵكاران به‌وپه‌ڕى خێراییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌سزا دادپه‌روه‌رى خۆیان بگه‌ن".