لەکودەتایەکی سەربازیدا سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی مالی دەستگیرکران

  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

     
    لەهەوڵێکی کودەتائامێزدا، سەرکردەی یاخیبوانی مالی سەرکەوتنی هەنگاوەکەی بە دەستگیرکردنی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی راگەیاند.
    میدیاکانی جیهان هەواڵی نائاسایبونی دۆخی ئاسایشی و هەوڵی کودەتای وڵاتی مالییان لەرۆژئاوای ئەفریقا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند چەندین بەرپرسی باڵای حکومی و ئەفسەری سەربازی دەستگیرکراون لەباماکۆی پایتەخت و نزیک بنکەی سەربازی کاتی، ئێوارەی ئەمڕۆش سەرکردەی یاخیبوانی ئەو وڵاتە دەستگیکردنی ئیبراهیم بۆباکاری سەرۆک و سومەیلۆن مایگای سەرۆک وەزیرانی راگەیاند.
    راگەیاندنی دەستگیرکردنی سەرۆک و سەرۆک وەزیران لەپامێکدابوە بەناوێکی نادیار کەپێدەچێت لەلایەن کەسی یەکەمی یاخیبوانی ئەو وڵاتە نوسرابێت و تێیدا هاتوە، " دەتوانین پێتان رابگەیەنین کە سەرۆک وە سەرۆک وەزیران لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندان."
    سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەکاتی بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای حکومەت، وتەبێژی ئەنتۆنی گوتێرز سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەناوی گوتێرزەوە رایگەیاند، بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و داواشی لەهاوڵاتیانی مالی کرد دامەزراوە دیموکراتییەکانی وڵاتەکەیان بپارێزن.
    سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان راشیگەیان بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی ئەفریقای رۆژئاوا، یەکێتی ئەفریقا و یەکێتی ئەوروپا بەردەوامدەبین لەهاوکاریکردنی مالییەکان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و دیموکراسی لەو وڵاتە.
     
    سه‌رچاوه‌:خه‌ندان