چاودێرى-اه‌ع
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دو بومه‌له‌رزه به‌گوڕی 6.8 و 6.9 پله بەپێوەری رێخته‌ر ناوچه‌ی سۆمتره‌ی ئه‌ندۆنیسیای هه‌ژاند و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێکەوتەوە.
پێگه‌ی بومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه دو بومه‌له‌رزه به‌گوڕی 6.8 و 6.9 پله بەپێوەری رێخته‌ر به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر ناوچه‌ی سۆمتره‌ی ئه‌ندۆنیسیای هه‌ژاند.
بەهۆی بومەلەرزەکەوە هاوڵاتیه‌كی فلیپینی گیانی له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 170 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی روخانی باڵه‌خانه و چه‌ند دیوارێكه‌وه برینداربون، هاوكات 300 كه‌سیش ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتوه، زیانیش گه‌یشتوه به زیاتر له 600 باڵه‌خانه و خانوی هاوڵاتیان، ترس و دڵه‌راوكێش له‌لای زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س دروستبوه.
هاوكات كه‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی ناوچه‌ی ویلتۆنی ئه‌ندۆنیسیا باسی لەوەکردوە، پاش بومه‌له‌رزه‌كه ژیان ئاسایی بوه‌ته‌وه، بەڵام له هه‌ر كاتژمێرێكدا یاخود له هه‌ر 30 خوله‌كێكدا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك روده‌دات و هاوڵاتیان هه‌ستی پێناكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌شی كه‌شناسی و زانستی زه‌وی و جیۆفیزیای ئه‌ندۆنیسیا رایگه‌یاندوه، له ناوچه‌كانی بنجكۆلۆ و بادنج و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه هاوڵاتیان هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردوه.
سه‌رچاوه:خه‌ندان