وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كان ڕاستییه‌كانى بچڕاندنى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌ وه‌زارییه‌كانى شه‌شى ئاماده‌یی ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كان ڕاستییه‌كانى هه‌بوونى ڕێنماییه‌ك له‌باره‌ى بچڕاندنى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌ وه‌زارییه‌كانى قۆناغى شه‌شى ئاماده‌یی كه‌له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلولى داهاتوو ده‌ستپێده‌كات خسته‌ڕوو.
    ئه‌ركان شه‌هاب وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌باره‌ى هه‌بوونى ئاڕاسته‌یه‌ك بۆ بچڕاندنى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ى 4 كاژێر واته‌ له‌شه‌شى به‌یانییه‌وه‌ تاوه‌كو 10ى به‌یانى له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلول وتاوه‌كو 18 ڕۆژ به‌هۆى تاقیكردنه‌وه‌ وه‌زارییه‌كانى شه‌شى ئاماده‌یی دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".
    شه‌هاب جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌وردبینى كردن و‌گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌.
    شایه‌نى باسه‌ هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وپێگه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌زارییه‌كان به‌یه‌ك كاتژمێر ده‌پچڕێت ودواى كۆتایی هاتنى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.