كازمى ڕێنمایی دا به‌لابردنى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كانى به‌رده‌م جێ به‌جێ كردنى پاڵاوگه‌ى وه‌به‌رهێنانى ناسڕییه‌

ناوخۆ
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ڕێنمایی دا به‌لابردنى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كان،به‌مه‌به‌ستى جێ به‌جێ كردنى پاڵاوگه‌ى وه‌به‌رهێنانى ناسڕییه‌.
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"كازمى ڕێنمایی داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌میان سازكردنى دانیشتنى ژماره‌ 13 به‌لابردنى هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كان،به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى پاڵاوگه‌ى وه‌به‌رهێنانى ناسڕییه‌".
    وتیشى"حه‌مید غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌میندارێتى گشتى كرده‌وه‌ به‌پێویستى چاودێرى وجێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".