به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى شه‌هیدان له‌واده‌یه‌كى نزیكدا فۆرمى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت به‌شه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌كان وقوربانیانى پێكهاته‌ى ئێزیدى كه‌یاساى قوربانیانى تیرۆر وپرۆسه سه‌بازییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
تاریق مه‌نده‌لاوى به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى قوربانیانى تیرۆر وپرۆسه سه‌ربازییه‌كانى ده‌زگاكه له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ى"سه‌باح"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕوونیكرده‌وه"فه‌رمانگه‌كه‌ى له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌وه‌ى شه‌هید وبریندارانى خۆپیشاندانه‌كانى تشرینى یه‌كه‌مى ڕابردوو تاوه‌كو ئێستا،یاساى قوربانیانى تیرۆر وپرۆسه سه‌ربازییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه،فۆرمێكى ئه‌لیكترۆنى له‌سه‌ر پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌زگاكه ئاماده‌كردووه بۆ ناونووس كردن.
وتیشى:فۆرمه‌كه له‌ڕۆژانى داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌قوربانیانى تیرۆر وبرینداران وڕفێندراون وئه‌وانه‌ى بێسه‌روشوێن،خۆیان ناونووس بكه‌ن تاوه‌كو یاساكه بیانگرێته‌وه،ئه‌م فۆرمه‌یشى به‌یه‌كه‌م ئه‌زموونى ده‌زگاكه ناویبرد به‌په‌یڕه‌وكردنى ناونووسى ئه‌لیكترۆنى،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕێگاى ڕاوێژكاره‌كانى سه‌رپه‌رشتى تایبه‌تى دۆسییه جێ به‌جێ كردنى كرد له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى خێرایی كات وئه‌ركدا بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانیان بتوانن مامه‌ڵه‌كانیان ڕایی بكه‌ن به‌بێ سه‌ردانكردنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌زگاكه.