ته‌ندروستى جه‌ختده‌كاته‌ له‌سه‌ر پێویستى پابه‌ندبوون به‌ڕاسپارده‌كانى مه‌رجعییه‌ت له‌عاشورادا

ناوخۆ
  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى پابه‌ندبوون به‌ڕاسپارده‌كانى مه‌رجه‌عیه‌ت له‌ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمه‌كانى عاشورا بۆ به‌رگرتن له‌زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان.
    حازم جومه‌یلى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێوڕه‌سمى عاشورا یه‌كێكه‌ له‌بۆنه‌ ئاینییه‌ گه‌وره‌كان،كه‌ده‌بێت ڕه‌چاوى دۆخى تایبه‌ت بكرێت كه‌هه‌موو جیهان به‌گشتى وعێراقیش به‌تایبه‌ت تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".
    جومه‌یلى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى پابه‌ندبوونى هه‌موو هاوڵاتیان به‌فه‌تواى سه‌ید سیستانى كه‌ڕاسپارده‌ى دا پرسه‌ وماته‌مگێڕى له‌ڕێگاى بازنه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانى نێو ماڵه‌كانه‌وه‌ بێت،بۆ ڕێگاگرتن له‌گردبوونه‌وه‌كان كه‌مه‌ترسیدارترین ڕێكاره‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه‌"،ئه‌وه‌یشى وت"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ترسى له‌م گردبوونه‌وانه‌ هه‌یه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆى زیادكردنى ژماره‌ى توشبووان".
    ئاماژه‌یشى دا"ده‌زگا ته‌ندروستى وژێرخانه‌كان به‌رگه‌ى زۆربوونى گه‌وره‌ى ژماره‌كان ناگرێته‌وه‌،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"پێویستى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌گردبوونه‌وه‌كان ویارمه‌تیدانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌میان پابه‌ندبوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى كۆرۆنا،وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكییه‌كان كه‌پێشكه‌شى هه‌موو هاوڵاتیان ده‌كرێت".