بانكى ڕافیده‌ین ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى ئاب ده‌كات

ناوخۆ
  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    بانكى ڕافیده‌ین،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ده‌ستكراوه‌ به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى ئاب له‌ڕێگاى ده‌روازه‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بانكى ڕافیده‌ین ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت كردووه‌ له‌وانه‌ى چه‌كى مووچه‌كانیان وگوژمه‌ى داراییان گه‌یشتۆته‌ بانكه‌كه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن له‌شوێنى خۆیانه‌وه‌ مووچه‌كانیان وه‌ربگرن".