كه‌عبى:ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان داهاته‌كانى ڕاده‌ستى به‌غدا بكات

  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،داواى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد به‌رپرسیارێتى یاسایی وڕه‌وشتى به‌رامبه‌ر گه‌لى عێراق بگرێته‌ ئه‌ستۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى ویه‌كسانى وبه‌رژه‌وه‌ندى گشتى وڵاتدا،هه‌روه‌ها داوایشى له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كۆتایی به‌دۆسییه‌ى ڕاده‌ستكردنى داهاته‌كانى بۆ به‌غدا بهێنێت. 
    له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ "بوودجه‌ى 2019 له‌ڕه‌وشێكى تایبه‌ت بوو وتیایدا دانوستان له‌نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا به‌مه‌به‌ستى سازكردنى ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكى كۆتایی په‌یوه‌ست به‌ڕاده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌غدا".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌عبى پرسیارى كرد"به‌چ بیانوو وبنه‌مایه‌كى یاسایی مانگانه‌ گوژمه‌ى دارایی ڕاده‌ستى حكومه‌تى كوردستان ده‌كرێت به‌بێ هه‌بوونى وردبینیكردنى چاودێرى دارایی وڕاده‌ستكردنى داهاته‌ نه‌وتییه‌كان وداهاته‌كانى تر هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تى دارایی فیدڕاڵى دواى ته‌واوكردنى یاساى بوودجه‌ى ساڵى 2019 له‌به‌روارى 31/12/2019".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كه‌عبى سه‌رسوورمانى خۆى پیشاندا له‌ئه‌نجامدانى گفتوگۆ ودانوستانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌ته‌كه‌ى كازمى كه‌ده‌رئه‌نجام بڕیاردرا به‌ڕاده‌ستكردنى 320ملیار دینار عێراقى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌رێم باج ورسوومات وداهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وفڕۆكه‌خانه‌كان وداهاته‌كانى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو ڕاده‌ستى حكومه‌تى فیدڕاڵى بكات".
    جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنێكى ڕابردوو بڕیارێكى ده‌ركرد به‌به‌خشینى بڕى 50 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وپارێزگاى زیقارى وێرانبوو له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ى كه‌موكورتییه‌كانى پێداویستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا وداخوازییه‌ گرنگه‌كانى ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق،به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى نه‌ختینه‌ى دارایی گوژمه‌ى دارایی بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وزیقار ته‌رخانه‌كرا"،پرسیاریشى كرد له‌باره‌ى"چۆنێتى خه‌رجكردنى 320 ملیار دینار بۆ حكومه‌تى هه‌رێم له‌سایه‌ى ئه‌و ڕه‌وشه‌ ناله‌باره‌ كه‌به‌رۆكى پارێزگا خۆشه‌ویسته‌كانمانى گرتۆته‌وه‌ وگه‌یشتۆته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ى ته‌نانه‌ت پاره‌ى كه‌ره‌سه‌كانى فه‌رمانگه‌كانى نه‌توانرێت دابین بكرێت".