ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان: زیاتر له‌پێنج ملیار دینار كۆى داهاتى یه‌ك ڕۆژ بووه‌

ناوخۆ
  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند زیاتر له‌پێنج ملیار دینار كۆى داهاتى به‌ده‌ستهاتووى یه‌ك ڕۆژ بووه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كۆى گشتى ئه‌و داهاته‌ى به‌ده‌ستهاتووه‌ دوێنى دووشه‌ممه‌ له‌ناوه‌نده‌ گومرگییه‌كان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌پێنج ملیار دینار"،وتیشى"ئه‌م داهاته‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ سه‌ربارى نه‌هێشتنى باجى گومرگى به‌سه‌ر زۆربه‌ى كاڵاكان وكه‌مبوونه‌وه‌ى هاورده‌كراوه‌كان به‌هۆى داخستنى زۆربه‌ى خاڵه‌ سنوورییه‌كان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا".
    ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"به‌شداربووه‌ له‌ئاسانكردنى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى هه‌زاره‌ها بارهه‌ڵگرى ده‌رمان وكه‌ره‌سته‌ پزیشكییه‌كان وكه‌ره‌سه‌ى خۆراك،ئه‌ویش به‌ئه‌رك وچاودێرى ڕاسته‌وخۆى ئیداره‌ى باڵا به‌مه‌به‌ستى ئاسانكردنى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى بارهه‌ڵگره‌كان بۆ وڵات به‌تایبه‌ت كه‌ره‌سه‌ سه‌ره‌كى وخۆراكییه‌كان ،وده‌رمانى مرۆیی بۆ ئه‌وه‌ى له‌سایه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا بگاته‌ ده‌ستى به‌كاربه‌ر".