به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،دووپاتیكرده‌وه،په‌رله‌مان له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوودا دانیشتنه‌كانى ساز ده‌كات بۆ ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
كینانى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌ماڵى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا، به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان وژماره‌یه‌ك پسپۆڕ وڕاوێژكار بۆ تاوتوێ كردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن".
وتیشى"ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت پێش سازكردنى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت"،ئاماژه‌یشى دا"شه‌قامى عێراقى خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واوبكرێت وڕهوانهى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بكرێت بۆ ڕاستاندنى".
كینانى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"په‌رله‌مان له‌هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه دانیشتنه‌كانى ساز ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه"دواخستنى دانیشتنه‌كان به‌هۆى ڕه‌وشى كۆرۆنا وتوشبوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى فه‌رمانبه‌ران وپهرلهمانتارانهوه بووه".
شایه‌نى باسه لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى پێشووتر ڕایگه‌یاندبوو،چاوه‌ڕوانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ڕاوێژكارى ده‌كات له‌باره‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن،ئاماژه‌یشى دا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر دیاریكردن واده‌ى دانیشتنى داهاتوو ڕێكنه‌كه‌وتووه.