به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى فراكسیۆنى سه‌نه‌دى نیشتیمانى كه‌به‌شێكه هاوپه‌یمانى فه‌تح،ورده‌كارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراكرد،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌سه‌ر پاڵپشتى هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌سه‌دى له‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆن له‌كه‌ناڵى عێراقییه،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌تاوتوێكردنى سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن،وگفتوگۆیش كرا له‌باره‌ى خشته‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق".
جه‌ختیشیكرده‌وه"هیچ مه‌رجێك بۆ كازمى دانه‌نراوه له‌میان دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى فه‌تح"،ڕوونیشیكرده‌وه"دیداره‌كه زۆر ئه‌رێنى بووه".
دووپاتیشیكرده‌وه"كشانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى نییه،وهیچ هاریكارییه‌كى به‌مه‌رج بۆ عێراق جێى قبوڵكردن نییه چونكه له‌سه‌روه‌رى كه‌مده‌كاته‌وه".
وتیشى"حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى به‌پێى لێكتێگه‌یشتنى سیاسى دروستبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه‌ى له‌عێراقدا ڕوویدا وئێمه‌یش دژى ئه‌م بابه‌ته نین"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى له‌ده‌رئه‌نجامى لێكتێگه‌یشتنه‌كان پێكهێنرا كه‌خۆى له‌په‌ڕه‌ى ده بنه‌ماكه ده‌بینێته‌وه كه‌داوامان له‌سه‌رۆك وه‌زیران كرد جێ به‌جێى بكات".
وتیشى"سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێى لێكتێگه‌یشتن وئه‌و بنه‌مایانه‌ى ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه هه‌نگاو ده‌نێت".
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌سه‌دى ئاماژه‌ى دا"هاوپه‌یمانى فه‌تح پێشنیارى كرد هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌نیسانى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر چه‌ند ڕێكارێكى هونه‌رى كه‌كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندبوو وپه‌یوه‌ست بوو به‌كارى ئامێره‌كانى ده‌نگدان"،دووپاتیشیكرده‌وه"هاوپه‌یمانى فه‌تح پشتیوانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات هه‌ر كاتێك به‌باشى وبه‌خێرایی به‌ڕێوه‌بچێت".
وتیشى"ده‌بێت حكومه‌ت شكۆى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕه‌فتارانه پێچه‌وانه‌ى یاسان وهه‌روه‌ها شكۆى ده‌وڵه‌ت بپارێزێت له‌گروپه چه‌كداره‌كان وڕێگاگرتن له‌شه‌ڕى هۆزه‌گه‌رى".
له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانیش،ئه‌سه‌دى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"خۆپیشاندان وداواكارییه‌كان له‌عێراق له‌ساڵى 2011ه‌وه ده‌ستیپێكرد وهیچ به‌ده‌مه‌و هاتنێك نه‌بوو له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان"، ڕوونیشیكرده‌وه"له‌گه‌ڵ كازمى تاوتوێى بابه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه له‌ڕۆڵه‌كانى حه‌شد ونه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ خزمه‌ت به‌هۆى نه‌بوونى بوودجه‌ى دارایی".