بهغدا-اهع
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەكان كۆبوەوە.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لەراگەیەنراوێكدا كەدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، رایگەیاند: بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی رێوشوێنە ئەمنییەكان و سەپاندنی یاسا لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان، كە بەرپرسیارێتییان خراوەتە ئەستۆی كەرتەكانی سوپای عیراق، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ دووشەممە، بەسەرپەرشتی فەریق روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەكان كۆبوەوە، بەئامادەبوونی فەرماندەی هێزی دەریایی و دوكتۆر عومەر وائلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، هەروەها ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كەرتەكان كە بەشدارن لە پارێزگاریكردنی دەروازەكان.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا لەسەر كاری دەروازەكان و ئەو گۆڕانكارییانەی تێیاندا هاتوونەتە ئاراوە، سەرەڕای دابینكردنی هەلومەرجی لەبار بۆ كاركردن كە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەرجەم ئاستەكانی كاركردن لەم دەروازە سنوورییانە دروستبكات.
لای خۆشیەوە، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان دووپاتیكردەوە، بوونی هێزە ئەمنیی و سەربازییەكان لە دەروازەكاندا رۆڵی گەورەی هەبووە لە رەخساندنی ئاسایش و ئارامی لەناو دەروازە سنوورییەكاندا، كە توانیویەتی لەماوەی یەك مانگدا، 500 ملیار دینار قازانج بەداهاتی نیشتیمانیی بگەیەنێت، و رێگری لە 1073 سەرپێچی بكات، ئاماژەشی بەوەدا كە بەمدواییە، رێكارە ئەمنییەكان رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە راگرتنی بەهەدەردان لە سامانی گشتی وڵاتدا.
كۆبوونەوەكە ژمارەیەك راسپاردە و بڕیاری دەركرد كە ئامانج لێیان پتەوكردنی ئاسایشە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا، هەروەها ئامادەسازی دەكرێت بۆ كردنەوەی چەند دەروازەیەكی دیكە كە بەهۆی بارودۆخی ئاسایشی ئەو ناوچانە تا ئێستا داخراون.