وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى نیشتیمانى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ له‌كاره‌كانى دوورخرایه‌وه‌

ئەمنی
  • 17-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى نیشتیمانى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ له‌كاره‌كانى دوورخرایه‌وه‌.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕوونیكرده‌وه‌"به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى نیشتیمانى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ له‌كاره‌كانى دوورخرایه‌وه‌ ،ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى كردبوو به‌دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى نیشتیمانى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ له‌كاره‌كانى ".