به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ورده‌كارییه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى له‌باره‌ى شایسته داراییه‌كان ئاشكراكرد.
سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دواى زنجیرییه‌ك كۆبوونه‌وه كه‌له‌نێوان شاندى هه‌رێمى كوردستان وبه‌رپرسان له‌حكومه‌تى فیدڕاڵى سازكرا،گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی كاتى له‌نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم له‌باره‌ى شایسته داراییه‌كان".
ڕوونیكرده‌وه"ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له‌ڕاده‌ستكردنى 320 ملیار دینار مانگانه له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕالییه‌وه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم،وله‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌دا 50ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕاده‌ستى گه‌نجینه‌ى فیدڕاڵى له‌به‌غدا ده‌كات".
ئاماژه‌یشى دا"دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكى دریّژ خایه‌ن له‌پێناو سه‌پاندنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌بوودجه‌ى فیدڕاڵى ساڵى 2021،پێشبینشى كرد"ساڵى داهاتوو كۆتایی به كێشه داراییه‌كانى نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم بهێندرێت،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى خواستێكى ڕاسته‌قینه هه‌یه نێوان هه‌ردوولا بۆ كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كانیان".