به‌غدا-اه‌ع
و:سۆما جاف
وەزارەتی دارایی ،ئه‌مڕۆ دووشەممە، جەخت لە پابەندبوون بە ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی سەبارەت بە چاکسازیی ئابووری و دارایی دەکاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا پابەندیی خۆی بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌بێ هه‌بوونى پرۆژه‌ى یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2020.
وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كاتێك حكومه‌ت له‌مانگى ئایارى 2020 ده‌ستبه‌كاربوو،بڕیاریدا په‌له نه‌كات له پرسى داڕشتنى بوودجه‌ى ساڵى 2020 تا ئه‌و كاته‌ى نرخه‌كانى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهان سه‌قامگیر ده‌بێت به‌مه‌به‌ستى زانینى ئه‌و داهاته‌ى زیاتر ئاشكرایه،له‌هه‌مان كاتدا پێویست بوو له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت ئه‌و داهاته‌ى له‌سه‌ر كه‌وتووه له‌هۆى داڕمانى نرخه‌كانى نه‌وت وكه‌مبوونه‌وه خواست له‌سه‌ر له‌پاڵ پابه‌ندییه‌كانى عێراق به‌ڕێككه‌وتننامه‌ى ئۆپێک پڵەس قه‌ره‌بووبكاته‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه هۆى داواكارى زیاتر به‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانى وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌و زیادبوونه‌ى به‌سه‌ر مووچه‌ى گشتى به‌هۆى پابه‌ندییه‌كانى پێشووى حكومه‌ت له‌بوارى كرێكارى وفه‌رمانبه‌راندا،هه‌روه‌ها ده‌بێت وه‌زاره‌تى دارایی سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره‌ى زۆره‌ى ده‌رچووانى نوێ بكات كه‌چاوه‌ڕوانى دامه‌زراندن له‌ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن له‌سایه‌ى ناسه‌قامگیربوونى نرخه‌كانى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهان وكه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌و داهاتانه‌ى له‌نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت.
وه‌زاره‌تى دارایی وتیشى"لە مانگی ئایارى/2020 حکومەت رەزامەندی بە ناردنی 400 ملیار دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشانداوە کە وەک یارمەتییەک بووە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە چەند مانگێک مووچەیان وەرنەگرتبوو، پێدانی ئەو پارەیەش پەیوەست کرا بە دەستکردن بە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی نەوتی و نانەوتی".
وتیشى "گفتوگۆکان دەستیانپێکرد و چەندین گەڕ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بەڕێوەچوون لە نێوان هەردوولا، بەهۆی بەردەوامی گفتوگۆکان و کارکردن لەسەر رێککەوتن حکومەت لە مانگی نیسانەوە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌وشى دارایی حكومه‌ت هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و خراپیبوون چوو بۆیه جارێكى تر داواى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كرد بۆ دابینكردنى گوژمه‌یه‌ك له‌پێناو دابه‌شكردنى خه‌رجی مووچه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
وەزارەتی دارایی ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو، لە 15/8/2020 رێککەوتنێکی حەوت خاڵی لەنێوان ده‌وڵه‌تمه‌دار سه‌رۆك وه‌زیران وسه‌رۆكى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم كرا و بەو پێییەش وەزارەتی دارایی پەیوەستکراوە بە ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە مووچەی مانگی ئابی/2020ى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. ئەو بڕەش لەسەر بنەمای مەزەندەی وەزارەتە لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان کە خەرجی فیدراڵی و داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی کوردستانە .
ئه‌وه‌یشى وت"وەزارەتی دارایی پێیوایە ئەو بڕە پارەیە لە ژێر رۆشنایی دۆخی ئێستا و لە چوارچێوەی کەشی نیازپاکی کە باڵی کێشاوە بەسەر گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای داواکاری ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە رەزامەندی فەرمانگەی یاسایی، لە داهاتوودا دەستکاری ئەو بڕە دەکرێت زیاد یان کەم دەکرێت ئەمەش بەپێی حیسابی کۆتایی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای هەموو ئەمانە وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەو داواکارییە لە 17/8/2020 بە خەرجکردنی بڕی 320 ملیار دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئابی 2020.
وه‌زاره‌تى دارایی دووپاتیشیكرده‌وه، پێویستە دەستبکرێت بە گفتوگۆ بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە کاتییە کە پەیوەندی هەیە بە گومرگ و داهاتی نەوت و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس و چارەسەرکردنی قەرزی بانکی بازرگانی عێراقیTBI، لە ماوەی 30 رۆژدا ئەو کارانە بکرێت.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سەرجەم ئەو پارانەى کە وەزارەتی دارایی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ناردوویەتی گەیشتووەتە 2.080 ترلیۆن دینار، 1.360 ترلیۆن دینار لە سەردەم حكومه‌ته‌كه‌ى پێشوو و 720 ملیاریش لە سەردەمی حكومه‌تى ئێستا بووە".
وه‌زاره‌تى دارایی له‌كۆتاییدا ڕایگه‌یاند"وەزارەتی دارایی، پرۆژەی یاسای 2020 بودجەی گشتی پێش کۆتایی مانگی ئەیلوولدا پێشکەش دەکات و لەو پرۆژەیەشدا پارەی هەرێمی کوردستان دیاریدەکرێت. ئەگەر پرۆژەیاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى/2020 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسندکرا ئەوکاتە بناغەیەکی یاسایی و روون سەقامگیر دروستدەبێت تایبەت بە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی‌ش دەتوانێت بەشێوەیەکی کۆتایی بۆ ساڵی 2021 بەپێی یاسای بودجە تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات".