مه‌لا ته‌ڵاڵ: كازمى له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتۆن سه‌ردانى ئه‌ردن ده‌كات

  • 17-08-2020, 00:00
  • +A -A

     یه‌غدا-اه‌ع

    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"شاندێكى فه‌رمى به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ چاوى به‌هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى له‌واشنتۆن ده‌كه‌وێت.
    مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"شانده‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى قۆناغى دووه‌مى دانوستانى ستراتیژى ده‌كات".
    وتیشى"له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واشنتۆن بواره‌كانى ئاسایش وئابوورى وته‌ندروستى ووزه‌ تاوتوێ ده‌كرێن"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به‌ڵگه‌نامه‌ بۆ ده‌رچووانى كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت"،وتیشى:ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریاریدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ له‌خۆگرتنى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ باڵاكان"، مه‌لا ته‌ڵاڵ وتیشى"له‌بوودجه‌ى 2021 به‌شێكى زۆرى سڕینه‌وه‌ وزیادكردنى پله‌ بۆ هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ باڵاكان ته‌رخانده‌كرێت".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به‌یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو گۆڕه‌پانى پێناسى گومرگى له‌به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ له‌ژێر ناوى گۆڕه‌پانى گه‌وره‌ى پێشوازیكردن".
    وته‌بێژى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى ئه‌وه‌یش كرد"پێكهاته‌كانى كۆبوونى خۆراك سایشته‌ى هاوڵاتى عێراقى نییه‌ وبۆچوونێك هه‌یه‌  له‌ئێستادا پێداچوونه‌وه‌ى ده‌كرێت".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى بابه‌تى یاساى سه‌ربازى زۆره‌ملێ نه‌كراوه‌".
    مه‌لا  ته‌ڵاڵ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتى تایبه‌تى به‌خشیوه‌ته‌ وه‌زیرى كاره‌با"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیارى دا ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كردنى ڕاسته‌وخۆ ببه‌خشێته‌ وه‌زاره‌تى كاره‌با".