به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،یه‌كخستنه‌وه‌ى میكانزمه‌كانى كارى ده‌روازه سنوورییه‌كانى تاوتوێ كرد
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه‌ا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازی كرد لە عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی ده‌روازه سنوورییەكان، .
لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە لە گرنگی رێكخستن و پاڵپشتیكردنی بوودجەی دەوڵەت بە پشتیوانی خاڵە سنوورییەكان و پەرەپێدانی سەرچاوەكان لەڕێگەی پتەوكردنی رێوشوێنەكانی چاودێری و وردبینی، هەروەها بەكارهێنانی ئامراز و سیستەمی جێگەی باوەڕی نێودەوڵەتیی لە خاڵە سنوورییەكان كە ببێتە مایەی زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
سه‌رۆك كۆمار جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی رێكخستنی خاڵە سنوورییەكان و یەكخستنی رێوشوێنەکانی كاركردن تیایاندا، ھاوکات بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لەڕێگەی جێبەجێكردنی یاسا و رێسای كارا بۆ كار پێ كردنی دەستەکە، هاوکات بەهێزكردنی رێوشوێنەكانی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی.
لەلای خۆیەوە عومەر وائیلی وردەكاری و هەوڵەكانی دەستەكەی خستە روو، لەبارەی زیادكردنی داهاتی خاڵە سنوورییەكان و چاككردن و باشكردنی ژێرخانی ئابووری و هەماهەنگی كردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاسانكاری خزمەتگوزاری پێویست بۆ گەشتیاران و ئەو كەسانەی لە بواری بازرگانیدا، كار دەكەن.