كازمى:هه‌بوونى بیروكراتیه‌ت ورۆتین وڵات ناگه‌یه‌نێته‌‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌رێنى

  • 17-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌هه‌وڵه‌كانى بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشكه‌وتن،ئاماژه‌یشى دا ئاسته‌نگییه‌ بیروكراتییه‌كان له‌عێراق پێویستییان به‌بڕیارى ئازا وبوێرانه‌یه‌.
    كازمى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،له‌میان دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند"ئاسته‌نگییه‌ بیروكراتییه‌كان له‌عێراق پێویستییان به‌بڕیارى ئازا وبوێرانه‌یه‌،ئێمه‌یش به‌ره‌و ڕێگاى ڕاست هه‌نگاو ده‌نێن بۆ خزمه‌تكردنى ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان".
    وتیشى"هه‌بوونى بیروكراتى ورۆتین وڵات نه‌گه‌یه‌نێته‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌رێنى،وهه‌مووان له‌شوێنى خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ وبه‌ره‌و پاشه‌وه‌ ده‌چین وئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان ده‌بێت".
    ئاماژه‌یشى دا"قه‌باره‌ى ئاسته‌نگییه‌كان كه‌ڕووبه‌روومان بۆته‌وه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌،وكه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت كاره‌كان په‌كبخه‌ن،به‌ڵام ئێمه‌ سوورین له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌".