به‌غدا-اه‌ع
خالد به‌تال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ستراتیژیه‌تێكى راسته‌قینه‌ى داڕێژراو له‌ئارادایه بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خۆژێنى وئاسایشى خۆراك له‌وڵاتدا.
وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كردووه له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى ئابوورى،ونوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى بازرگانى وكشتوكاڵى وكاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وپلاندانان،له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكى یه‌كێتى پیشه‌سازییه‌كانى عێراق ،ویه‌كێتى ژووره بازرگانییه‌كان،وله‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى گرنگى بازاڕى عێراقى كرا كه‌له‌ئێستادا سه‌قامگیرییه‌كى ئاشكراى پێوه دیاره له‌فراوانى ونرخى كه‌ره‌سه‌ى خۆراكییه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێژه‌ى نرخه‌كان له‌سه‌ره‌تاى تۆماركردنى په‌تاكه به‌ڕیژه‌ى له‌سه‌دا6 به‌رزبووه‌وه،كه‌چى پێشبینییه‌كان به‌وه ئاڕاسته‌یه بوون نرخه‌كان سه‌رووى له‌سه‌دا(40)ده‌بن،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"نرخه‌ى سه‌وزه‌وات له‌ماوه‌ى مانگى حوزه‌یرانى ڕابردووه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 10 دابه‌زى به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى ئایار".
وتیشى"لیژنه‌كه به‌رده‌وامه له‌چاودێریكردنى جموجۆڵى بازاره‌كان وئاستى كه‌مبوون وزۆربوونى كه‌ره‌سه خۆراكییه‌كان،وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه گونجاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر گرفتێك ڕووبه‌رووى بازاڕه‌كان ببێته‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"ستراتیژیه‌تێكى ڕاسته‌قینه داڕێژراوه بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خۆژێنى وئاسایشى خۆراك له‌وڵاتدا له‌میان پاڵپشتى كردنى كشتو‌كاڵى وبه‌گه‌ڕخستنى پیشه‌سازى ودابینكردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ كاركردنى كه‌رتى تایبه‌ت".