بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ هەینی، گەڕایەوە عێراق دوای بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس-ی سویسرا. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، دەڵێت: ئەمرۆ عەبادی گەڕایەوە بۆ خاكی وڵات دوای بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس. خولی 48ی كۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆسی سویسرا رۆژی سێ شەممەی رابردوو دەستی بە كارەكانی كرد و تا رۆژی هەینی بەردەوامبوو، لە ژێر ناوی "بنیاتنانی داهاتوویەكی هاوبەش لە جیهێنێكی لێكهەڵوەشاودا" لەو كۆڕبەندەشدا نزیكەی 70 سەرۆك و سەرۆك وەزیران لە نێوایاندا حەیدەر عەبادی بەشداربوون.