به‌غدا-اه‌ع-موعته‌ز عه‌باس
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ،پێشبنییه‌كان له‌باره‌ى ده‌ركردنى عێراق له‌لیستى وڵاته زۆر مه‌ترسیداره‌كان له‌ئه‌مساڵدا ئه‌رێنین.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند" عێراق پابەندى سه‌رجه‌م مه‌رج وپێوه‌ره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى كارى نێوده‌وڵه‌تى ودارایی(FATF)بوو"،دووپاتیشیكرده‌وه"پێشبینییه‌كان زۆر گه‌وره‌ن به‌وه‌ى عێراق پێش كۆتایی ئه‌مساڵ له‌لیستى وڵاتى زۆر مه‌ترسیداره‌كان ده‌ربكرێت".
وتیشى"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،په‌یامى ئاڕاسته‌ى هاوتا ئه‌وروپییه‌كان وپه‌رله‌مانى ئه‌وروپى كردووه ئه‌م په‌یامه‌یش له‌ڕێگاى باڵیۆز وسه‌رۆك نێرده‌كانى عێراق له‌گۆڕه‌پانى وڵاته ئه‌وروپییه‌كانه‌وه ڕاده‌ستكراوه،له‌میان چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان بۆ ئه‌م پرسه"ئاماژه‌یشى دا"په‌رچه‌كرداره‌كان ئه‌رێنى بوون".
جێى ئاماژه‌پێكردنه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه جه‌ختى له‌وه‌كردبوو ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانى ئه‌وروپا پاڵپشتى عێراق ده‌كه‌ن بۆ وه‌ده‌رهێنانى له‌لیستى وڵاتانى زۆر مه‌ترسیدار له‌بوارى سپیكردنه‌وه‌ى پاره.
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه داواى پاڵپشتى لابردنى ناوى عێراق له‌لیستى وڵاته زۆر مه‌ترسیداره‌كان كردبوو،وهایكۆ ماس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیایش جه‌ختى له‌وه‌گه‌ڕخستنى هه‌وڵه‌كان كرده‌وه بۆ لابردنى ناوى عێراق له‌لیستى وڵاته زۆر مه‌ترسیداره‌كان.