بهغدا-اهع
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق،ئهمڕۆ یهكشهممه، ڕایگەیاند، موچەى فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە گەرەنتیکراوە.
ناجى سەعیدى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ڕاگەیاندووە "موچەى فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە گەرەنتیکراوە، هەروەها یاساى قەرزى دەرەکى و ناوخۆیی موچەى فەرمانبەرانى تاکۆتایی مانگى ئەیلول گەرەنتیکردووە".
وتیشى "حکومەت پڕۆژە یاساى بودجەى گشتى رەوانەى پەرلەمان دەکات بۆ چارەسەرى سەرجەم پرسە داراییەکان".
ئاماژهیشى دا، چارەسەرى کێشە داراییەکان لەئەرکەکانى لایەنى جێبەجێکارە، بەوپێیەى کارى پەرلەمان چاودێرییە و یاسا دادەنێت و رەوانەى حکومەتى دەکات.