شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى : مووشەکێک لەناو ناوچەی سەوز له‌به‌غدا کەوتەخوارەوە

ئەمنی
  • 16-08-2020, 00:00
  • +A -A

    بغداد - واع

     
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لەناو ناوچەی سەوز لە بەغدادی پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، "مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لەناو ناوچەی سەوز لە بەغداد کەوتە خوارەوە و زیانی بەرچاوی نەبووە".
    شانەکە ڕاشیگەیاندووە، "ئاشکرابووە کە مووشەکەکە لە شەقامی زوڵالى نزیكى  گه‌راجى نه‌هزه‌وه‌ تەقێنراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیانگرتووە بەسەر بنکەی مووشەکەکاندا"