به‌غدا-اه‌ع-سائر جه‌بار
و:سۆما جاف
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دوو هۆكارى خسته‌ڕوو كه‌بۆته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتى دارایی،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران پلانى تۆكمه‌ى گرتۆته‌به‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێم وبه‌ستنه‌وه‌ى به‌حكومه‌تى فیدڕاڵى.
عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه چاودێرى و وردبینى كردنى مامه‌ڵه جێ به‌جێ كراوه گومرگییه‌كانى چڕكردۆته‌وه ،ئه‌مه‌یش بۆته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى داهاته‌كان".
وتیشى"ده‌روازه‌ى ترێبیل له‌ڕۆژێكیدا زیاتر له‌دوو ملیار دینار داهاته‌كه‌ى بووه،وهه‌روه‌ها له‌ده‌روازه‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕى ناوه‌ڕاست به‌هه‌مان شێوه بووه،كه‌چى ده‌روازه‌كانى تر داهاته‌كانى به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م به‌رزبۆته‌وه له‌به‌ر كه‌مى كاڵاكانى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا".
ئاماژه‌یشى دا"زیادكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ده‌روازه‌كان ڕۆڵى ده‌بێت له‌زیاتركردنى داهاتى دارایی".
ڕوونیشیكرده‌وه"پلانێكى تۆكمه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دانراوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێم وبه‌ستنه‌وه‌یان به‌ده‌روازه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى".
دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م پلانه ڕۆڵى هه‌بوو له‌گواستنه‌وه‌ى داهاتى ده‌روازه‌كانى هه‌رێم بۆ بوودجه‌ى فیدڕاڵى ئه‌مه‌یش سوودى گه‌وره‌ى بۆ وڵات ده‌بێت".