بهغدا-اهع
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی نزیکەی یەک ملیۆن لیتر ڕۆنی سووتەمەنیی دیکە ڕەوانەی لوبنان دەکەن.
ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت،لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اهع)كهوتووه ڕاگەیاند، "بڕێکی نوێ لە ماددەی ڕۆنی سووتەمەنی، لە چوارچێوەی هاریکارییەکانی حکومەت و گەلی عێراق ڕەوانەی گەلی لوبنان دەکرێت".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "ئەم بڕە نوێیەی ڕۆنی سووتەمەنی، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی نێردراوە، بە مەبەستی وەستانمان لەگەڵ برایانمان دوای کارەساتی تەقینەوەی بەندەرەکەی لوبنان".
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، حسێن تاڵب بە ئاژانسەکەی وت، "کۆمپانیاکەمان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی کاروانی دووەمی یارمەتییەکان بۆ گەلی لوبنان، کە لە 30 تەنکەر پێکدێت و زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر ڕۆنی سووتەمەنییان هەڵگرتووە".