بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوه،ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێپێدانی هاتنە ناوەوەی بەرپرسانی تورکیای لە هەموو دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە راوەستاند. هاوکات، سەردانە چاوەڕوانکراوەکانی بەرپرسانی تورکیای بۆ عیراق هەڵوەشاندەوە.
ئەحەمد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بۆ ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)ڕایگەیاند، "وەزارەت لە دوو جاری یەک لە دوای یەکدا باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا بانگێهشتکردووە و دوو یاداشتی توندی لەسەر دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر سەروەری عیراق رادەستکردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، لە یاداشتەکاندا داواکراوە لە حکومەتی تورکیا تاوانکارانی دوژمنکارییەکە ئاشکرا بکات و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات.
وتیشی، هەموو وڵاتەکان لەسەر هەردوو ئاستی عەرەبی و ئەوروپی پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵوێستی عیراق دەربڕیوە و پشتگیریشیدەکەن لەسەر بەرگریکردنی لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکەکەی.
باسی لەوەشکرد، عیراق بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی پشت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت، بەڵام هەوڵی دیپلۆماسی دەتوانێت ئەم ئاڵۆزبوونە خاوبکاتەوە و هەردوو وڵات بگەنە دیدگایەکی هاوبەش لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.