پارێزگارى سه‌ڵاحه‌ددین له‌باره‌ى دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وى به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ناوخۆ
  • 15-08-2020, 00:00
  • +A -A

    سه‌ڵاحه‌ددین-اه‌ع

     
    عه‌مار جبورى پارێزگارى سه‌ڵاحه‌ددین،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌باره‌ى دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وى به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ڕووكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.
    جبورى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند "له‌هه‌فته‌ى ڕابردووه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانییه‌كان ڕاسپێردراون به‌دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان له‌و ڕووبه‌ره‌ى دیاریكراوه‌"،وتیشى"حكومه‌تى ناوه‌ندى ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕى له‌و رووبه‌ره‌ى دیاریكراوه‌ به‌بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕووبه‌ره‌ شوێنه‌واره‌ وداواى فراوانتر كردنى ماسته‌ر پلانه‌كه‌ى كرد".
    وتیشى"له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانییه‌كانى پارێزگاكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وردبینییه‌كى فراوان ده‌كرێت له‌پرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه‌ به‌شێوازێك ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌ كه‌پیشه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى ده‌كه‌ن".