به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ئاسایشى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ سعودیه وئه‌ردن وسووریا ده‌سته‌به‌ره.
لیوا روكن ناسڕ غه‌نام فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێڵى سنوورى له‌میان كه‌رتى به‌پرسیارێتى له‌گه‌ڵ سعودیه وئه‌ردن وسوریا ئاسایشى ده‌سته‌به‌ر كراوه وهیچ جموجۆڵێكى گروپه تیرۆرستییه‌كان نه‌ماوه".
وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان پشت به‌زانیارى وهاوكارییه‌كانى هاوڵاتیان وهۆزه‌كان له‌و ناوچه‌یه به‌ستووه،بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانى دژى پاشماوه‌كان تیرۆرستانى داعش له‌قوڵایی بیابانه‌كان خۆیان حه‌شاردۆته‌وه".
ئاماژه‌یشى دا"بیابانه‌كان بۆته شانۆى هێزه ئه‌منییه‌كان دواى ئه‌وه‌ى شوێنى چالاكى گروپه تیرۆرستییه‌كان بوو"،وتیشى "هێزه‌كانى سوپا وفڕۆكه‌وانى عێراق ئۆپراسیۆنى به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانى دیكه بۆ له‌ناوبردنى په‌ناگه‌ى تیرۆرستان".
غه‌نام ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆسه سه‌ربازییه‌كان دژى حه‌شارگه‌كانى داعش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌بوو له‌سه‌ر ناوه‌ندى شاره‌كه له‌پارێزگاى ئه‌نبار".