لیژنه‌ى باڵا بڕیارى دا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕێژه‌یی به‌رده‌وام بێت

ناوخۆ
  • 15-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتمانی  ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رێژه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت و هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش به‌گوێره‌ی حاڵه‌تی زۆر پێویست ده‌بێت.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و نیشتمانی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رێژه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌جۆرێك له‌كاتژمێر 10:00ی شه‌و تاوه‌كو 5:00ی به‌یانی جێبه‌جێده‌كرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند ده‌كرێنه‌وه‌ و رێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت كه‌ له‌ناو بازاڕ و دوكان و داموده‌زگا حكومیه‌كان و كه‌رتی تایبه‌تیشدا ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن، رێگه‌ به‌هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان نادرێت، ته‌نها له‌حاڵه‌تی زۆر پێویستدا ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن.
    ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ره‌زامه‌ندی دراوه‌ له‌سه‌ر پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندان كه‌ روبه‌ڕوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ بودجه‌ی 2021ه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ده‌روازه‌ سنوریه‌كان پشكنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست دێنه‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌، به‌ڵام رێگه‌ نادرێت هیچ گه‌شتیارێك رو له‌ عێراق بكات.
    ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، كۆمپانیاكانی هێڵی فڕۆكه‌وانی به‌رپرسیارێتیان یاسایی و داراییان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر گه‌شتیار به‌بێ پشكنینی PCR بگوازنه‌وه‌.