ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان :دەروازەى ترێبیل لەیەک رۆژدا زیاتر لە دوو ملیار داهاتى هەبووە

ناوخۆ
  • 15-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دەستەى دەروازە سنورییەکان رایگەیاند، بڕى داهاتى بەدەستهاتوو بۆ گه‌نجینه‌ى وڵات لە دەروازەى ترێبیلى نێوان عێراق و ئەردەن لەپارێزگاى ئەنبار گەیشتووەتە سەرووى دوو ملیار دینار.
    دەستەکە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئاماژەى بەوەداوە، "داهاتى دەروازەکە لە رۆژى 14ى ئابدا 2 ملیار و 384 ملیۆن و 794 هه‌زار دینار بووه، کە سەرجەمیان لە گومرگى جوڵە بازرگانییەکانى دەروازەکەوە بەدەستهاتووە."
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى: 2 ملیار و 150 ملیۆن و 206 هه‌زار دینار له‌ گومرگ و 234 ملیۆن و 588 هه‌زار دیناریش وه‌رگرتنی باج بووه‌.
    دەستەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەڵکشانى داهاتى دەروازەکە بەو جۆرە لە ئەنجامى کارکردنى دەستەى دەروازە سنورییەکانه‌ بەشێوەیەکى پیشەیى و بەپلانێکى ئاستبەرز، بەشێوەیەک کە بەپێى یاسا بەرکارەکانى عێراق چاودێرى جوڵەى بازرگانى هەموو دەروازە سنورییەکان دەکەن و بەشێوەیەکى یاسایى چاودێرى و پشکنین بۆ هەموو جوڵەکانى نێو دەروازەکان دەکەن."
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەوەش وەک جێبەجێکردنى بڕیارى سەرۆکوەزیران و بەرنامەى کارى حکومەتەکەیەتی، کە دەیەوێت دەروازە سنورییەکان رێکبخاتەوە و لەژێر چاودێرى حکومەتدا بێت و داهاتەکانیشیان بگەڕێتەوە بۆ گه‌نجینه‌ى وڵات."