به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ڕێگه نادات هیچ كه‌س ولایه‌نێك په‌لامارى كارمه‌ندى ئاسایشى بدات له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌یدا.
كازمى له‌میان وتارێكیدا له‌كاتى ئاماده‌بوونى له‌ئاهه‌نگى ده‌رچوونى خوولى به‌رایی كه‌رته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌ركى ڕاسته‌قینه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان پاراستنى هاوڵاتیانه،چونكه هاوڵاتیان ناسنامه‌ى عێراقن،وبەبێ بونی خەڵکی ئازاد و بەهەڵوێست عێراق شکۆمەندی لەدەستدەدات،ده‌بێت لەسایەی هێزە ئەمنییەکاندا هاوڵاتیانی عێراق هەست بەئارامی و پاراستنی شکۆ و کەرامەتیان بکەن،له‌وڵاتێك كه‌بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك توشى برین ئازار بووه".
وتیشی، پەیام و ئەرکی هێزە ئەمنییەکان، پاراستمی مافی عێراقییەکان بۆ دەربڕینی بیروبۆچونی خۆیان، وەک بەربەستێکیش بن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هەوڵانەی کە دەیانەوێت هێزە ئەمنییەکانمان هەراسان بکەن،كازمى وتیشى"ڕێگه ناده‌ین هیچ كه‌س ولایه‌نێك هاوڵاتى عێراقى له‌مافه‌كانى خۆیان بێ به‌ش بكات یاخود په‌لامارى كارمه‌ندى ئاسایشى بدات له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌ى".
ئاماژه‌یشدا"ده‌بێت باش ئه‌وه بزانین ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ى هاتۆته سه‌ر شه‌قام وبه‌شێوازێكى شارستانى وئاشتیانه داواى مافى ڕه‌واى خۆى ده‌كات ،له‌ئێمه‌یه وئێمه‌یش له‌ئه‌و داین،چونكه ئه‌و خۆپیشانده‌ره یان براى ئێمه‌یه یان ئامۆزا یان یه‌كێكه له‌ڕۆڵه‌كانى هۆزه‌كانمان".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"مێژوو چاودێریمان ده‌كات وگه‌له‌كه‌مانیش ئاواتى به‌ئێمه‌یه وده‌بێت له‌ئاستى به‌رپرسیارێتیدا بین،وهه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو خوله‌ك وكاژێرێكمان بكه‌ینه ریزێك له‌مێژوویه‌كى شكۆمه‌ند وڕه‌سه‌نى ئه‌م وڵاته كه‌توشى ئازار وئاسته‌نگى قوڵ بۆته‌وه".
كازمى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"به‌ئه‌ركى ئێوه وهه‌موو خه‌ڵكێكى ڕه‌سه‌ن له‌سه‌ر خاكى عێراق داهاتوویه‌كى پرشنگدار دروست ده‌كه‌ن كه‌له‌پێناویدا قاره‌مانانى هێزه چه‌كداره‌كان له‌گۆڕه‌پانه‌كانى جه‌نگ دژى داعش شه‌هیدبوون،وله‌قۆناغه جیاجیاكاندا گه‌لى خۆشه‌ویستى ئێمه قوربانى گه‌وره‌ى داوه".