بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زیادبوونى ژمارەی تووشبووانى كۆرۆنا داوا ده‌كرێت رێوشوێنەكان دژى سه‌رپێچیكاران توندوتۆڵ بكرێن

ناوخۆ
  • 15-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زیادبوونى ژمارەی تووشبووانى كۆرۆنا داواى كرد رێوشوێنەكان دژى سه‌رپێچیكاران توندوتۆڵ بكرێن
    حازم جومەیلی بریكاری  هونه‌رى وەزارەتی تەندروستی له‌لێداونێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگەیاند  بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە وڵاتەدا كەم ببێتەوە، دەبێت لایەنە پەیوەندارەكان رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەكە توندوتۆڵكردنی بكەن.
    جومەیلی وتیشى: "بەهۆی پابەندنەبوونی زیاتری هاووڵاییان بە رێنماییەكانی خۆپارێزیی، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژێكدا لە عێراق لە چوار هەزار تووشبوو نزیك بووەتەوە كە ئەمەیش پێشهاتێكی زۆر مەترسیدارە".
    بریكاری  هونه‌رى وەزارەتی تەندروستی ئاماژه‌یشى دا: "بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەماندا كەم ببێتەوە، دەبێت لایەنە پەیوەندارەكان رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەكە توندتۆڵتر بكەن".
    وتیشى" رەوشەكە وەك ئەوەی ئێستا هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەردەوام بێت، ئەوا عێراق بە ئاراستەیەكی نادیار دەڕوات و بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندارە تەندروستیی و ئەمنییەكان رێوشوێنەكانیان بەرامبەر ئەو كەسانەی كە سەرپێچی رێنماییەكانی خۆپارێزیی دەكەن توندتر بكەن