ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى وردبینى ده‌كات له‌پشكنینىpcr بۆ گه‌شتیاران

ناوخۆ
  • 15-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى،وردبینى كرد له‌پشكنینى (pcr) بۆ گه‌شتیارانى هاتوو وڕۆیشتوو له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا.
    ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى شارستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌،له‌ڕێگاى تیمى مه‌یدانییه‌وه‌ وردبینى له‌ پكشنینى (pcr) بۆ گه‌شتیارانى هاتوو وڕۆیشتوو له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كردووه‌،ئه‌ویش به‌پێى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ولیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى.
    ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى پابه‌ندبوونى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى له‌وڵاتدا كارده‌كه‌ن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌كانیان به‌ ئه‌نجامدانى پشكنینى ‏(pcr) پێش 48كاژێر له‌واده‌ى گه‌شتكردنیان چ گه‌شته‌كه‌یان هاتوو بوو یان ڕۆیشتوو بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق.
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌پێناو جێ به‌جێ كردنى مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌ت وخۆپارێزى ته‌ندروستى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنایه‌ وله‌پێناو دابینكردنى كه‌شێكى دڵنیاكه‌ره‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان.