غانمى فەرمانى کرد هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ پێدانی وانەی مافی مرۆڤ بە كارمه‌ندانى هێزەکانی پاراستنی یاسا

ئەمنی
  • 14-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،فەرمانى کرد هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ پێدانی وانەی مافی مرۆڤ بە كارمه‌ندانى هێزەکانی پاراستنی یاسا
    غانمى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"فەرمانی کردوە بە  بەشی مافی مرۆڤی وەزارەتەکەی هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی وانەی مافی مرۆڤی بەسەرجەم هێزە ئەمنییەکانی بەشی پاراستنی یاسا بوترێتەوە، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی ئەو وانانە کاریگەریان لەسەر رەفتاری هێزە ئەمنییەکان هەبێت.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، ئومێدەوارن راهێنانەکان کاریگەریان لەسەر جێبەجێکردن و پابەندبەبونی ئەفسەران بە بنەما سەربازییەکانی وەزارەتەوە هەبێت.