كه‌عبى:به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كان گه‌مارۆى شارى سه‌دڕیان داوه‌ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌

ناوخۆ
  • 14-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،داواى له‌سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كرد به‌ئاڕاسته‌ى لابردنى به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كانى شارى سه‌دڕ هه‌نگاو بنێت.
    كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"داوا له‌مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى چه‌كداره‌كان ده‌كات به‌ئاڕاسته‌ى لابردنى به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كانى شارى سه‌دڕ هه‌نگاو بنێت.
    وتیشى"به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كان گه‌مارۆى شارى سه‌دریان داوه‌ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌"،ئه‌و ڕێوشوێنه‌یش به‌نادروست له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غداوه‌ ناویبرد".