بهغدا-اهع
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە هەموو جۆرە ئاساییكردنەوەیەكی پەیوەندییەكان لەگەڵ قهوارهى زایۆنى رەتدەكاتەوە، ئەو هەنگاوەی ئیماراتیش بە سەرپێچیكردنی بڕیارەكانی كۆمكاری عەرەبی دادەنێت.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانى دەوڵەتی یاسا لە راگەیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، جەختی لەوە کردەوە، "هەوڵەكانی نزیكبوونەوەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ قهوارهى زایۆنى ناپاكیكردنە لە ئەمانەتی خودا و موسڵمانان. هەروەها بازدانە بەسەر ئەو قوربانییە زۆرەی کە گەلی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قهوارهى زایۆنى لە پێشێلكردنی بەردەوامی پرسی فەلەستیندا داویەتی".
مالیكی دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قهوارهى زایۆنى دەوەستێتەوە و دەڵێت، "پرۆتۆكۆلی هاریكاریی نێوان ئیمارات و قهوارهى زایۆنى بە نێوەندگیریی ئەمریكا هەوڵێكە بۆ دووبارە چەسپاندنەوەی پلانی ریسوایی و لەدەستدانی ئەو مافە رەوایانەی گەلی فەلەستین كە شەرعیەتی نێودەوڵەتی دانی پێدا ناون".
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باسی لەوە کرد،"ئەو هەنگاوە پێشبینینەكراوەى ئیماراتی عەرەبی سەلماندنی گرێبەستی سەدەیە كە نەخشەی ناوچەكە لە بەرژەوەندیی قهوارهى زایۆنى دەگۆڕێت. هاوكات پێشێلكردن و سەرپێچیكردنی بڕیارەكانی كۆمكاری عەرەبی، رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی دیكەیە كە دانیان بە مافەكانی گەلی فەلەستیندا ناوە لەسەر خاكی خۆیان".
بەپێی راگەیهندراوەكە، مالیكی داوا لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەكات دەنگ هەڵبڕن و ئەو داڕووخانە سیاسییە عەرەبییە رەتبكەنەوە. داواش لە گەلانی ئیسلامی و عەرەبی دەكات سەركۆنەی "ئەو هەنگاوە ترسناكە" بكەن و كار لەسەر وەستاندنی بكەن.