به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه فڕۆكه‌كانى ئێف 16 به‌رده‌وامن لهبهئامانجگرتنى پاشماوهكاتى تیرۆرستانى داعش.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،ڕایگه‌یاند "كارمه‌ندانى هونه‌رى عێراقى كارى به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌میدان بهفڕۆكهكانى ئێف 16 لهئهركهكانیدا بۆ به‌ئامانجگرتنى تیرۆرستانى داعش".
وتیشى"كارمه‌ندانى هونه‌رى عێراقى پێداویستى وتوانایان هه‌یه بۆ پڕچه‌ككردن وئامادهكردنى فڕۆكه عێراقییه‌كان".
خه‌فاجى ئاماژه‌یشى دا هێزى ئاسمانى عێراق به‌رده‌وامه له‌كار وئهركهكانیدا ،هه‌روه‌ها پاڵپشتییه‌كى گه‌وره‌ى هێزه چه‌كداره‌كانن".