به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،به‌رده‌وامن له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
لیوا روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم به‌هجه‌ت فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئۆپراسیۆنه پێشوه‌خته‌كان دژى پاشماوه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمانده‌ییه‌كه وهه‌ردوو فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ى حه‌وت وفیرقه‌ى هه‌شتى پیاده كه‌په‌یوه‌ستن به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره به‌رده‌وامى هه‌یه".
ئاماژه‌یشى دا"ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره وله‌میان هه‌ردوو فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ى حه‌وتى پیاده وفیرقه‌ى هه‌شتى پیاده،وحه‌شدى عه‌شایرى،وپاڵپشتى فڕۆكه‌كانى سوپا،پرۆسه‌یه‌كى كیۆماڵكردنى فراوان له‌باشوورى ڕووبارى فوڕات ،وبیابانه‌كانى شامیه به‌ئاڕاسته‌ى سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار ئه‌نجامدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار كراوه بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،وده‌ستگیركردنیان،ووشكردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى تیرۆر ،كه‌بریتییه له‌میوانخانه وچه‌ك وتونێل،وده‌ستبه‌ركردنى ئاسایشى ناوچه‌كه".
وتیشى"ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ى له‌ڕۆژانى ڕابردوودا ئه‌نجامدران بووه هۆى چاره‌سه‌ركردنى ماتۆرسكیلێكى بۆمبڕێژكراو وچاره‌سه‌ركردنى 12 بۆمبى چێندراو ودۆزینه‌وه‌ى 10 بۆمبى چێندراو وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى 6 كلاشینكۆف ودۆزینه‌وه‌ى3 میوانخانه‌ى تیرۆرستانى داعش كه‌ئازووقه وخواردن ودۆشه‌ك وبه‌رگه وبه‌شى بۆمبى چێندراو كه‌هێشتا ئاماده‌نه‌كراوه".