کەعبی:پێکهێنانی لیژنەیەك بۆ وەرگرتنی بۆچوونی گەنجان لەبارەی ئەو پرسانەی کە ڕای گشتین

ناوخۆ
  • 14-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-سه‌جاد موسه‌وى

     
    و:سۆما جاف
     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دووپاتیكرده‌وه‌ لێژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ له‌نوێنه‌رانى 15 پارێزگا بۆ كاكردن له‌سه‌ر وه‌رگرتنى بۆچوونى گه‌نجان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى وڵات.
    كه‌عبى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع):ڕایگه‌یاند لیژنه‌كه‌ له‌15 پارێزگا پێكدێت بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك نوێنه‌رێك له‌پێناو كاراكردنه‌وه‌ى ڕۆڵى گه‌نجان له‌میان یاساڕێژییه‌كان وبه‌شدارى پێكردنیان له‌پێدانى ڕاوپۆچوونیان وپێگه‌یاندنى هه‌ندێك ڕێكارى په‌یوه‌ست به‌وڵات ڕاى گشتى".
    وتیشى"وورك شۆپ ودیدارى له‌گه‌ڵ وه‌زیران وه‌رزش ولاوان وكار وپه‌روه‌رده‌ وپلاندانان ودارایی ده‌كرێت له‌پێناو بایه‌خدان به‌قه‌رز وپرۆژه‌كان،به‌و پێیه‌ى ڕانگدانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌وشى گشتى وهه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى دروشمى قۆناغى داهاتوو ناسنامه‌ى عێراق وبنیاتنانى وڵات بێت".