به‌غدا-اه‌ع-سائر جه‌بار
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،ئه‌ركه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنى تاوانبارانى تر‌ى په‌لاماردانى ئه‌فسه‌رێكى فریاكه‌وتن.
لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ى گرته به‌ر دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌لامارى ئه‌فسه‌رێكى فریاكه‌وتنیان دا له‌به‌غدا ویه‌كێكیان ده‌ستگیركرا"،وتیشى"ئه‌ركى یاسایی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌وانه‌ى تر كه په‌لامارانه‌یان ئه‌نجامدا".
مه‌عه‌ن ڕایشیگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موو ڕێوشوێنه یاساییه پێویسته كارپێكراوه‌كانى گرتۆته به‌ر،ولیژنهیهكى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێناوه،وئه‌م ئه‌فسه‌ریش به‌نوسراوێكى سوپاسگوزارلهلایهن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه خه‌ڵاتكرا"،ڕوونیشیكرده‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،وعوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ چاودێرى پرسه‌كه ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌یشى دا"مادده‌ى 230 ى یاساى سزاكان ،باس له‌وه‌ده‌كات هه‌ر كه‌سێك په‌لامارى فه‌رمانبه‌رێك یاخود كارمه‌ندێكى ڕاسپێردراو به‌خزمه‌تى گشتى بدات ئه‌وه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ زیندانى ده‌كرێت".