وەزیری دەرەوە جەخت لەگرنگی پاڵپشتی کردنی وڵاتانی برادەکاتەوە بۆ سەروەریی عێراق

  • 14-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،لەبارەی بەردەوامی "پێشێلکارییەکانی" تورکیا بەرامبەر خاکی وڵاتەکەیی و لەشکركێشییەکانی ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەشێک لە وڵاتانی کەنداو ئەنجام دەدات، بۆ راگرتنی هێرشەکانیش داوای پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی دەکات.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وەزارەتی دەرەوە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگەیاند، ئەمڕۆ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە دو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولەتیف زیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین و عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئەنجام داوە، لەو پەیوەندییەدا باس لە دواین هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سنورەکانی عێراق کراوە کە بوەتە هۆی شەهیدبونی دو ئەفسەر و سەربازێکی پاسەوانی سنور لە ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر.
    سه‌حاف وتیشى، بەغدا بە گرنگییەوە لە هەڵوێست و پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەمنییەت و ئاسایشی عێراق دەڕوانێت، داواش دەکات حکومەتی تورکیا رەفتاری لەو شێوەیە دوبارە نەکاتەوە و هێزەکانیان لەناو خاکی عێراق بکشێننەوە
    لاى خۆیانه‌وه‌ هه‌ردوو وه‌زیر جه‌ختیان له‌پاڵپشتى وڵاته‌كانیان بۆ ئاسایش وسه‌روه‌رى عێراق كردووه‌ وسه‌ركۆنه‌ كردنى په‌لاماره‌كانى توركیا وگرنگى ده‌ستبه‌جێى راگرتنى پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى توركیا له‌سه‌ر خاكى عێراق".