بهغدا-اهع
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند 31 کەسی بە ڕەگەز سوورییان لەسەر سنوور دەستگیرکردووە، کە تەقەمەنییان پێبووە و بەنیاز بوون بێنە ناو خاکی عێراقەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی له ڕاگەیەنراوێکدا كهدهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع) ،كهوتووه بڵاویکردەوە، "لەڕێی بەدواداچوون و وردبینی و بەپێی زانیاریی هەواڵگریی پێشوەختە، هێزە ئەمنییەکان توانییان شەوی ڕابردوو بە دانانی کەمینێکی بەهێز، 31 کەسی بە ڕەگەز سووری دەستگیربکەن، کە لەڕەققەوە بۆ ناو خاکی عێراق هاتبوون".
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "سنووربەزێنەکان 344 پەتی ئاگرگر و 140 قتووی تی ئێن تییان پێبووە، لە ئێستادا ڕەوانەی لایەنی تایبەتمەند کراون بۆ تەواوکردنی دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەیان و ڕادەستکردنیان بە دادگا".