چاودێرى-اه‌ع
فه‌ڕه‌نسا سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا له‌سه‌ر سنوورى عێراق كرد،كه‌بووه هۆى شه‌هیدبوونى دوو ئه‌فسه‌ر وسهربازێكى سوپاى عێراق له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ئاسایشى هێڵى سنوورى،دووپاتیشیكرده‌وه پشتگیرى له سه‌روه‌رى عێراق ده‌كات.
ئانییس فۆن دێر مۆل وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمییدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فه‌ڕه‌نسا سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌كات بهبۆمباركردنى سنوورى عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه وداواى ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان ده‌كات".
وتیشى"وه‌ك چۆن پێشتووتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ى له16ى ته‌مموزى ڕابردوو له‌به‌غدا،فه‌ڕه‌نسا پشتگیرى له‌سه‌روه‌رى عێراق ده‌كات وسهركۆنهى هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بۆ سه‌روه‌رییه‌كه‌ى ده‌كات".