بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران،ئهمڕۆ پێنجشهممه،رایگەیاند، حکوومەتەکەی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە لەو وادەی دیاریکراو لە شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،رایگەیاند، مستەفا کازمی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی و فەرماندەی ئەمنییەکان، لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق كهرایدهگهیهنن لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاتوێی ئامادەکاریی هونەریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراودا کراوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا کازمی رایگەیاندووە حکوومەت سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی بڕیارلێدراودا، بەو پێیەی ئەمە خواستی خەڵکە و لەگەڵ رێنماییەکانی مەرجەعییەت یەک دەگرێتەوە و خواستی هێزە سیاسییەکانیشە، هەروەها لە پێشینەی کارنامەی حکوومەت دایە و پێوەی پابەندە
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردوە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وادەیەدا کە دیاریکراوە.
مستەفا کازمی وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکانی راسپاردووە بەمەبەستی کارئاسانیی و رێککاری پێویست بۆ لابردنی ئاستەنگەکان لەبەردەم کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارن و کارکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژارن لە وادەی خۆیدا.