یونسكۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌كات

ناوخۆ
  • 13-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عێراق له‌ یونسكۆ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆوه‌ به‌راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی خوێندكاران كراوه‌.
    مه‌حمود شاكر مه‌لا خه‌ڵه‌ف، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عێراق له‌ یونسكۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویکردەوە، له‌ ماوه‌ی به‌دواداچونه‌كانی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ زانكۆ حكومیو ئه‌هلیه‌كانی (به‌سڕه‌، بابل، به‌غدا، موسڵ، موسه‌ننا، كوفه‌، دیاله‌، موسته‌نسڕیه‌، كه‌رخی زانستی، گلگامش و كۆلێژ و زانكۆكانی عێراق) كه‌ رۆژی 9ی ئابی 2020 دڵنیابونه‌وه‌ له‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌تی خوێندنی باڵا بۆ پشت به‌ستن به‌و شێوازه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی بڵابونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
    ئاماژەی بەوەشکردوە‌، پشت به‌سیاسه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌كانی شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌رێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ به‌ستراوه‌، گرنگی به‌شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كان دراوه‌ و له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی كراوه‌، هاوكات له‌رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان كراوه‌ و نمره‌یان بۆ دانراوه‌.
    هه‌ر له‌و رٍاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوە‌، پێداویستی و داواكاری پێویست بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌سته‌به‌ركراوه‌، ئه‌ویش له‌سه‌ر راسپارده‌ی كۆنگره‌ی رێكخراوی یونسكۆ كه‌ به‌به‌شداری 72 وه‌زیری خوێندنی باڵا و نوێنه‌ری 127 وڵات به‌ڕێوه‌چو.
    نوێنه‌ری عێراق له‌ یونسكۆ ئەوەشی خستەڕو، به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كان ئه‌نجامی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كان باش بون، رێكخراوی یونسكۆ و نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی عێراق پیرۆزبایی له ‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رجه‌م زانكۆان ده‌كات، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كان مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی خوێندنه‌.