بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە گەڵ تیرێزا مای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە داڤۆس تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نوێوان هەر دوو وڵاتیان كرد. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، لە دیدارێكدا عەبادی لەگەڵ مای تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵاتیان كردوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لەو دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە و بەردەوامبوونی پشتیوانیەكانی بەریتانیا لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كراوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات