ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:حه‌شدى شه‌عبى دوو تیرۆرست له‌كه‌ركوك ده‌كوژێت

ئەمنی
  • 13-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند حه‌شدى شه‌عبى توانى دوو تیرۆرست له‌كه‌ركوك بكوژێت.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى 16ى حه‌شدى شه‌عبى،له‌میان بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌،توانیان دوو تیرۆرست بكوژن كه‌سه‌رنشینى ماتۆرسكیلى"سێ چه‌رخه‌"ه‌ بوون وچه‌ند بۆمبێكى چێندراویان پێبووه‌ ویستویانه‌ بۆ ناو كه‌ركوك بیهێنن".
    وتیشى"ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆرسكیله‌كه‌ وبۆمبه‌كان گیراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ى كه‌ له‌ئه‌ركدابوون".