ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك به‌ناو كارگێڕى ویلایه‌تى جه‌زیره‌ وبیابانه‌كان له‌نه‌ینه‌وا

ئەمنی
  • 13-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئاژانسى هه‌واڵگریی ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك به‌ناو كارگێڕى ویلایه‌تى جه‌زیره‌ وبیابانه‌كان له‌نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند.
    ئاژانسى هه‌واڵگریی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌تووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌میان ئه‌ركى هه‌واڵگریی به‌رده‌وام وچاودێریكردنى تیرۆرستانى داعش،یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگریی له‌ڕێگاى هه‌واڵگرییه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ تیرۆرستێكى ده‌ستگیركرد له‌شاره‌دێى زومار له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا".
    وتیشى"تیرۆرسته‌كه‌ به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌ به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش كه‌پۆستى به‌ناو كارگێرى ویلایه‌تى جه‌زیره‌ وبیابانه‌كانى وه‌گرتبوو".وتیشى"وته‌كانى تیرۆرسته‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ ودانى به‌ئه‌ندامێتى له‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ ناوه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه‌ بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كانى".